Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:49

عیرفان کەرکووکی: چەند کەسێکی ناو یەکێتی کارەساتبارترین خیانەتیان بەسەر کوردستان هێنا

عیرفان كەركووكی: كەركووك ئێستا بە سەربازگە كراوە
کوردستان TV
100%

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە پێكهاتەی توركمانی ڕایدەگەیەنێت، كەركووك ئێستا بە سەربازگە كراوە و چەند كەسێكی ناو یەكێتی كارەساتبارترین خیانەتەیان بەسەر كوردستان هێنا.

ئەمڕۆ یەكشەممه‌ 14/10/2018، عیرفان كەركووكی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە پێكهاتەی توركمانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، 16ی ئۆكتۆبەر یەكێك بوو لە خیانەتە كارەساتبارەكان و كوردستان زیانی گەورەی پێ كەوت، جگە لەوەی توركمانیش لە شارەكەدا ڕووبەڕووی كێشە بوونەوە و تا ئێستەیش ماڵەكانمان داگیر كراوە.

كەركووكی لە بەشێكی تری قسەكانیدا ڕوونی كردەوە، كەركووك ئێستا بە سەربازگە كراوە و پێویستە بە هەمووان هەوڵ بدەین تا دۆخی شارەكە ئاسایی بكەینەوە، چونكە بەردەوامیدان بەو دۆخە كارەساتی تری بەدوادا دێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پاریزگای كەركووك گوتی، ڕوونە كە خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر لەلایەن چەند كەسێكی ناو یەكێتی و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ئەنجام درا، لەگەڵ ئەوەیشدا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق دەستی لەو پرۆسەیەدا هەبوو.

ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە چاوساغی چەند كەسێكی ناو یەكێتی، كەركووكیان داگیر كرد، ئەو ڕۆژە لە مێژووی كورد وەك خیانەتێكی گەورە مایەوە و تا ئێستەیش شوێنەوارەكانی ماونەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.