Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:21

عادل عەبدولمەهدی وەڵامی ئەو کەسانەی دایەوە کە سیڤییان پێشکەشکردبوو

عادل عەبدولمەهدی: هەوڵ دەدەین سود لە توانا و شارەزاییەکانتان وەرگرین
کوردستان TV
100%

عادل عەبدول مەهدی وەڵامی ئەو کەسانەی دایەوە کە داواکاریان پێشکەشکردبوو بۆ پۆستە وەزاریەکان لە حکومەتی داهاتووی عێراق.

عادلعەبدول مەهدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتی نوێی عێراق لە ئیمەیڵێکی ئەلکترۆنییدا وەڵامی سەرجەم کاندیدەکانی داوەتەوە کە داواکاریان پێشکەشکردبوو بۆ وەرگرتی پۆستە وەزاریەکان و تێیدا هاتووە" سوپاستان دەکەم کە داواکاریتان پێشکەش کردووە بۆ بەشداریکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

وەڵامەکە بەشێوەیەکی دبلۆماسیانە داڕێژراوەو ئاماژەی بەوە کردوە" بۆ هەڵبژاردنی کەسی شیاو بۆ ئەو پۆستە وه‌زاریانە پێویستمان بە پێوەر و هەڵسەنگاندنی زیاتر هەیە".

لە وەڵامەکەدا ئەوەش هاتووە" لە داهاتوودا هەوڵ دەدەین سود لە توانا و شارەزاییەکانتان وەرگرین بۆ پێگەیەکی تر".

ئەو شێوازە وەڵامدانەوەیە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بووەتە جێی سەرنج و گفتوگۆی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناوە و هەندێک پێیان وایە ئەوە رەتکردنەوەی داواکاریەکانە و هەندێکیش بە پێچەوانەوە پێێان وایە ئەوە دەرخەری ئەوەیە کە سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو گرنگی بە سیڤییەکان داوە و هەڵسەنگاندنی بۆ کردوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.