پارێزگاری كه‌ركووك ڕایگەیاند ئەو کاتەی هێرش کرایە سەر کوردستان سەرۆک کۆمار ورتەی لێوە نەهات و گوتیشی ئەوانەی کەرکوکیان خستە ئەو دۆخەوە ئێستا لەو شارە دادەنیشن و هیچ جیاوازیەکیان نییە لەگەڵ بەکرێگیراوەکانی بەعس.
نەجمەدین کەریم پارێزگاری كه‌ركووك رایگه‌یاند 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌بێت به ساڵێك ئه‌م رووداوانه روویدا خه‌ڵكی كه‌ركووك درایه ده‌ست داگیركه‌رانه‌وه، ئه‌مرۆ هاووڵاتیانی كه‌ركووك هه‌موویان ده‌ناڵێنن به ده‌ست ئه‌م سته‌مكارانه‌ی كه غه‌دریان لێده‌كرێت و ده‌چوسرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: من له‌م رۆژه حه‌ز ناكه‌م به بیر خه‌ڵكی كه‌ركووك بێنمه‌وه، به‌ڵام من لێره‌وه ده‌ڵێم خه‌ڵكی كورد خه‌ڵكێكی به‌شه‌رفه و به ئه‌مه‌كن ئازان وه هیچ كات سه‌ر بۆ دوژمان دانانوێنن.
هه‌روه‌ها نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتی: به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌س بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ركووكیان فرۆشت ئێستا له كه‌ركووك دانیشتوون به‌شێوه‌یه‌ك خۆیان به‌سه‌ركه‌وتوو ده‌زانن، چونكه به‌و قسانه خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌خه‌ڵه‌تێنن ئایانخافڵێنن، به وه‌عدی درۆ به قسه‌ی درۆ، ته‌نانه‌ت وا ده‌زانن چه‌ند به‌رپرسێك بگۆرن كه له ژێر ده‌ستی داگیركه‌ران كار بكات هیچ جیاوازیه‌كی نابێت به‌راستی ئه‌وانه‌ی له زه‌مانی به‌عسیشا له سلێمانی و هه‌ولێر له دهۆكیش به‌كرێگیراوی كورد هه‌بوونه كه دانراون، به‌ڵام گه‌لی كورد هه‌موویانی ناسیوه له یه‌كه‌م رۆژه‌وه.
نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی کوردستان 24 سه‌باره‌ت به پۆستی پارێزگا گوتی: من با لێره‌وه ئه‌م دۆخه‌ی كه له كه‌ركووك هه‌یه كێ حكوم ده‌كات ئه‌مه لای هه‌موومان روونه، كورد هیچی له ده‌ست نییه كه‌ركووك هه‌ر پارێزگارێكیشی بۆ دابنرێت هیچ ده‌سه‌ڵاتی نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌رخۆی بریاری بۆ ده‌رده‌چێت، ئه‌چێته ئه‌م قاڵبه‌ی كه كاتی خۆی رژێمی به‌عس شاره كوردییه‌كانی ئه‌برد به‌رێوه.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد لە 16ی ئۆکتۆبەردا هێرش کرایە سەر کوردستان، بەڵام سەرۆک کۆمار ورتەی لێوە نەهات، ده‌بێت وه‌زعی سیاسی بگۆردرێت.
سه‌باره‌ت ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتی: ده‌مێكه هه‌وڵی ئه‌وه هه‌یه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كۆبكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و خیانه‌ته‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌كراوه.
نەجمەدین کەریم گوتی: سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌توانێت سبه‌ی بڕواته‌وه كه‌ركووك، به‌ڵام ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ئه‌وانیش چه‌ند میلشیایه‌كه‌ن ئه‌مرۆ ئه‌مانه له كه‌ركووك ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه ، من زانیاریم هه‌یه كه پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك راستی ئه‌وانه بكرێت واز له زۆربه‌ی پۆسته‌كانی تر بێنن، به‌شه‌رتێك پۆستی پارێزگار بۆ ئه‌وان بێت ئه‌مه زیاتر بۆ پاك كردنه‌وه‌ی رووخۆیانه كه روویان ڕه‌ش بوو هیچ سوودێكی بۆ خه‌ڵكی كه‌ركووك نابێت.
سه‌باره‌ت به تاڵان بردنی نه‌وتی كه‌ركووك نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتی: له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر لای ناوچه‌ی جه‌مبور و ئه‌و شوێنانه نه‌وت به شه‌وانه ده‌دزرێت گرووپێكی ئه‌وانه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبیی رێككه‌وتن نه‌وت به نانكه‌ر ڕه‌وانه‌ی ئێران ده‌كه‌ن، به‌ڵام نازانم چه‌نده زانیاری دروست هه‌یه خه‌ڵك تانكه‌ری نه‌وت ده‌بینێت.
دارشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.