Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 13:00

سعودیه‌: هەموو هەڕەشەو سزایەکی ئه‌مه‌ریکا ڕەتدەکەینەوە

ترەمپ: ئەگەر سعودیە لەپشت دۆسیەی کوشتنی خاشقچی بێت، سزای توندیان ده‌ده‌ین
کوردستان TV
100%

بەرپرسانی سعودیه‌ هەموو سزایەک ڕەتدەکەنەوە لەبارەی دۆسیەی بێسەروشوێنبوونی جەمال خاشقچی و هەڕەشەی وەڵامی توند دەکەن ئەگەربێت و ئەمەریکا سزایان بەسەردا بسەپێنێت.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بەرپرسانی ڕیاز ڕایدەگەیەنن، هەموو هەڕەشە و سزایەکی ئابووری و سیاسی ڕەتدەکەنەوە لەبەرامبەر دۆسیەی خاشقچی و وەڵامی توندیان دەبێت دژی سزاکانی ئەمەریکا.

لە بەیاننامەکەشدا هاتووە، هەر سزایەک بەسەریاندا بسەپێنرێت وەڵامی توندیان دەبێت، بەتایبەتی لەبواری ئابووری، چونکە "ئابووری سعودیە کاریگەری و ڕۆڵی گرنگی هەیە لەسەر ئابووری جیهان".

هەڕەشەکانی بەرپرسانی سعودی لەکاتێکدایە، كه‌ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەگەر سعودیە لەپشت دۆسیەی کوشتنی جەمال خاشقچی بێت، "سزای توند"یان بەسەردا دەسەپێنن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.