Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:23

دەرچوانى پۆلى دوازدە دەتوانن سکاڵاکانیان بەشێوەى ئۆنلاین تۆمار بکەن

پێویست ناکات سەردانى وەزارەت یاخود تۆمارى زانکۆکان بکەن
کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی بالاى هه‌رێم، ئاماژە بەوە دەدات، کە بۆ کارئاسانیکردنى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی، بەتایبەت ئەوانەى کێشەى وەرگرتنیان هەیە ده‌كات و بڕیاریان داوە دەرچوان بە شێوازى ئەلیکترۆنى و ئۆنلاین فۆرمى سکاڵا پێشکەش بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14\10\2018، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیاندراوێکدا، ده‌لێت" لە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى 17/10/2018ەوە سیستەمەکە کارا دەبێت و دەرچوانى پۆلى دوانزە دەتوانن سکاڵاکانیان بەشێوەى ئۆنلاین تۆمار بکەن، پێویست بەوە ناکات سەردانى دیوانى وەزارەت یاخود تۆمارى زانکۆکان بکەن بۆ تۆمارکردنى سکاڵاکانیان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بەهەمان پاسوۆرد و یوزەرنەیمى خۆیان دەتوانن لەڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) بچنە ناو سیستمى وەرگرتن و فۆڕمى سکاڵاکانیان تۆمار بکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا، جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە سکاڵا تۆمارکردن بۆ گۆڕینى هەڵبژاردنەکان نییە، بەڵکو تەنها بۆ ئەوانەیە کە کێشەیان لە شوێنى وەرگرتن هەیە لەگەڵ ئەو (860) دەرچوویە کە ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.