Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:44

پرۆفیسۆر "کۆچەر بیرکار" بۆ هەرێمى کوردستان بانگهێشت دەکرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هه‌رێم بانگهێشتنامه‌ ئاراسته‌ى بیركار ده‌كات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 14\10\2018، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە میانەى پەیامێکیدا بۆ دیدارى دۆخى خوێندنى باڵا، بانگهێشتى پرۆفیسۆر "کۆچەر بیرکار"، بۆ هەرێمى کوردستان دەکات، کە لە میانەى بەڕێوەچوونى دیدارى دۆخى خوێندنى باڵا لە کوردستان، کە لە ڕۆژى شەممە ڕێککەوتى 13\10\2018، لە بەریتانیا بەڕێوەچوو.

د.خەتاب شێخانى، بەڕێوەبەرى گشتیى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایى بەنوێنەرایەتیى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەشدارى تێدا کرد، پەیامەکەی وەزیری خوێندنی باڵای خوێندەوە.

لەو دیدارەدا، کە بە ئامادەبوونی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا و کۆمەڵێک ئەکادیمیستی کورد لە زانکۆکانی بەریتانیا و کوردستان هاوڕی لەگەڵ پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار، خاوەنی خەڵاتی ساڵی 2018ی فیڵدز بۆ بیرکاری بەڕێوەچوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.