Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:36

بومه‌له‌رزه‌یه‌کی دیکه‌ سۆران و سیده‌کانی هه‌ژاند

هاووڵاتیان به‌ ته‌واوی هه‌ستیان پێكرده‌ووه‌
کوردستان TV
#7
100%

بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ سۆران و سیده‌كانی هه‌ژاندووه‌ هاووڵاتیان به‌ ته‌واوی هه‌ستیان پێكرده‌ووه‌.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ سۆران و سیده‌كان رایانگه‌یاند كه‌مێك پێش ئێستا بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ سۆرانی هه‌ژاندووه‌ هاووڵاتیان به‌ ته‌واوی هه‌ستیان پێكرده‌ووه‌.

هه‌روه‌ها له‌ سیده‌كان بومه‌له‌رزه‌یه‌ك سیده‌كانی هه‌ژاندووه‌ هاووڵاتیان به‌ ته‌واوی هه‌ستیان پێكرده‌ووه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ دوای ئه‌وه‌ دێت هه‌ر ئه‌مرۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك كاتژمێر 12:4خووله‌ك به‌گوڕی 3.2 پله‌ی ریخته‌ر و به‌ قوڵایی 10كم له‌ قه‌زای سوران روویدا و هاووڵاتیان هه‌ستیان بی كردووه‌ بی ئه‌وه‌ی زیانی هه‌بێ.

هه‌روه‌ها لەگەڵ روودانی بوومەلەرزەکە دەنگێکی بەرزیش بیستراوە و بەشێک لە هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان هاتوونەتەدەرەوە.

له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌  بومه‌له‌رزه‌ دووه‌م جاره‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ ئێستاش دانیشتوان له‌ دڵه‌راوكێ ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.