Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:56

میرانی: ساڵح موتڵه‌گ داوای بنیادنانی په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌کات

شاندی هاوپه‌یمانیی چاكسازی له‌گه‌ڵ سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند: ده‌بێت په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆخی جاران.

كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی چاكسازی به‌ سه‌رۆكایه‌تی ساڵح موتڵه‌گ له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات و دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتی: پێویسته‌ ئه‌و حكومی هه‌ڵه‌ و بێسه‌روبه‌ره‌یه‌ی جاران كه‌ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بوو، نه‌مێنێت.

فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ رایگه‌یاند: شاندی هاوپه‌یمانیی چاكسازی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ساڵح موتڵه‌گ داوای بنیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هێزه‌وه‌ به‌شداربێت له‌ حكوومه‌تی داهاتوو عێراق به‌تایبه‌ت و كورد به‌گشتی كردووه‌.

ئه‌وه‌شیان دووپات كرده‌وه‌ كه‌ یارمه‌تی عادل عه‌بدولمهه‌دی بدرێت باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ده‌بێت په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆخی جاران.

میرانی گوتیشی: شانده‌كه‌ پێیانخۆش بووه‌و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پارتی به‌هێزه‌وه‌ به‌شداریی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق بكات و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا رێكبخرێته‌وه‌و ئه‌و چه‌وتی كاره‌ خراپانه‌ی له‌ حكومڕانی عێراقدا كراون له‌ رابردوودا راسته‌ڕێ بكرێنه‌وه‌.

فازڵ میرانی گوتی چ واجبێكمان له‌سه‌ر به‌زیاده‌وه‌ ده‌كه‌ین، چ مافێكمان هه‌یه‌ ده‌بێت مافی خۆمان وه‌رگرین، به‌رنامه‌ی خۆشمان داوه‌ته‌ به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ئالیه‌ته‌كان دیاری كراوه‌  چۆن حكومه‌تی عێراق دیاری ده‌كات ئه‌كسه‌ریه‌ت و ئه‌قڵیه‌ت نییه‌ گه‌وره‌و بچووك نییه‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ڕه‌چاو بكرێت.

گوتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و شێوه‌ حكومه‌ هه‌ڵه‌ و بێسه‌روبه‌ره‌ و خۆبه‌زلتر زانینه‌ی جاران له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بوو، چیتر نه‌مێنێت.

دارشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.