Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:32

پۆلیس : بکوژی ئافره‌ته‌ کوژراوه‌که‌ى هه‌ولێر ده‌ستگیرکرا

له‌ڕاگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستتان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوێنێ شەو ڕێکەوتی (١٣-١٤/١٠/٢٠١٨) کاتژمێر (٢) شەو پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە شەقامی ١٠٠م، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا ئۆتۆمبێلێک لە ئافرەتێکی داوەو لە شوێنی ڕووداو ڕایکردوە.

لەمبارەیەوە (مقدمی پۆلیس/کاروان مامه‌ند) بەرپرسی بنکەی پۆلیسی عەنکاوە بە پۆلیسی هەولێری ڕاگەیاند کەوا لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان توانیمانە ناسنامەی ئافرەتەکە بدۆزینەوە کەوا گیانی لە دەست داوە بە ناوی (فاتیمه‌ قه‌حتان ) تەمەن (٣٣)، ساڵ دوای لێکۆڵینەوەیەکی تەواو پشت بەستن بە کامێرای چاودێری توانرا شوناسنامەی ئۆتۆمبێلەکە بدۆزرێتەوە بەهاوکاری ئاسایشی هەولێر توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێت بە ناوەکانی (ج. ل) تەمەن (١٧) ساڵ کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بوە و (س. س) هەروەها ئۆتۆمبێلەکەش دەستی بەسەر دا گیرا.

پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە کرا  بڕیاریدا بە بەند کردنی هەر دوو تۆمەتبار بە پێی ماددە (٢٤) لە یاسای هاتووچۆ...

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.