نوێكراوه‌ته‌وه ...
وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكیدا روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی هۆكاری پچڕانی خزمه‌تگوزاری ئێنته‌رنێت له عێراق بڵاوكرده‌وه.
حازم محه‌مه‌د عه‌لی، وته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق رایگه‌یاند: راگرتنی په‌خشی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت هاوكاته له‌گه‌ڵ تاقی كردنه‌وه‌كانی خولی سێیه‌می قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی، كه له كات ژمێر 11ی بهرلهنیوهڕۆ ده‌ست پێده‌كات و تا 1ی نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: راگرتنه‌كه تا 24ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وامی ده‌بێت.
ئه‌مڕۆیه‌ك شه‌ممه له كاتژمێر 11ی به‌ر له نیوه‌ڕۆ تا 1ی نیوه‌ڕۆ خزمه‌تگوزاری ئێنته‌رنێت جگه له هه‌رێمی كوردستان له ته‌واوی عێراق پچڕا.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیا عێراقییه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.