Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:27

هاتووچۆی هه‌ولێر روونکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به‌رێنمایی تازه‌ی رسوماتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل راگه‌یاند

هاووڵاتیان دلنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری رسومات نه‌كراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكدا سه‌باره‌ت به‌رێنمایی تازه‌ی رسوماتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل رایده‌گه‌یاندووه‌:چه‌ند رۆژێكه‌ له‌سایت و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بابه‌تیك له‌ژێر ناونیشانی (تێوی تازه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبیچل له‌هه‌رێمی كوردستان بلاوبۆته‌وه‌) كۆی تێچوه‌كه‌ برێك پاره‌ی خراوه‌ته‌ سه‌ر رسوماتی تۆماركردن كه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر سندوقی تووشبوانی شێرپه‌نجه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان ،له‌سایته‌كان ئاماژه‌ به‌نوسراویكی تازه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ كراوه‌.

هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت: ئێمه‌ لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌وه‌رگرتنی رسومات نه‌كراوه‌ و هیچ برێك زیاد نه‌كراوه‌ ، ئه‌وه‌ی كه‌باسی ده‌كرێت له‌ناردنی بڕی 5%ی داهاتی رسومات بۆ سندوقی شێرپه‌نجه‌ ،ئه‌وه‌یان شتیكی تازه‌ نییه‌ و بۆچه‌ندین ساڵه‌ ئه‌م سندوقه‌ هه‌یه‌ و بڕی پاره‌ی بۆی نێردراوه‌ له‌و بڕه‌یه‌ كه‌ له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.

هه‌روه‌ها هاتووچۆی هه‌ولێر هاووڵاتیان دلنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری رسومات نه‌كراوه‌ .

ئاماده‌كردنی / رزگار

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.