وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند: ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كه ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێ.
ئه‌حمه‌د مه‌حبوب، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ بهشارئهسهدو گه‌وره به‌رپرسانی سوریا كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوته‌ی مه‌حبوب ، جه‌عفه‌ری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی برا له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تاوتوێده‌كات.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.