رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه 11 كه‌س كه به ئه‌گه‌ری زۆر هه‌موویان په‌نابه‌ر بوون به هۆی رووداوی هاتوچۆوه گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌م رووداوه له شاری كاوالای رۆژهه‌ڵاتی یۆنان روویداوه و هۆكاره‌كه‌یشی پێكدادانی ئۆتۆمبێلی په‌نابه‌ره‌كان بووه له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك.
سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی ئه‌م وڵاته رایانگه‌یاندووه كه ئۆتۆمبێلی په‌نابه‌ره‌كان رووبه‌ڕوو خۆی كێشاوه به بارهه‌ڵگرێكدا و هه‌ر به هۆی ئه‌م پێكدادانه ئاگری گرتووه.
شوفێری بارهه‌ڵگره‌كه له‌م رووداوه رزگاری بووه، به‌ڵام ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێله له ئاگردا سووتاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه تا ئێستا پێناسه‌ی قوربانییانی ئه‌و رووداوه كوشنده‌یه ئاشكرا نه‌بووه.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.