Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:24

سێ تەقینەوه‌ که‌رکووک ده‌هه‌ژێنێت

له‌ دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌فتانه‌ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی رووده‌دات
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نێو شاری كه‌ركووك رایگه‌یاند: سێ ته‌قینه‌وه‌ كه‌ركووك ده‌هه‌ژێنێت ئه‌مبیۆلانسی فریاكه‌وتن به‌ره‌و شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان رۆیشتوون.

تەقینەوەیەك لەگەڕەكێكی شاری كەركوك روویدا، تائێستا لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌ش وه‌ك ئامارێكی سه‌ره‌تایی رایانگه‌یاندووه‌ شه‌ش هاووڵاتی برینداربوونه‌ .

سێ ته‌قینه‌وه‌ روویداوه‌ یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك بووه‌ له‌ گه‌ره‌كی ته‌نه‌كی شاری كه‌ركووك، دووه‌م ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له‌ سه‌ر رێگای كه‌ركووك به‌غدا نزیك شرینه‌مه‌نی شه‌كرچی، سێیه‌م ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له‌ نزیك مزگه‌وتی حسن بن علی بووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بنكه‌ی پۆلیسی عروبه‌ش رایگه‌یاندووه‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپل ڤكرا ژماره‌ی ئۆتۆمبێل 33370 كاتی سه‌لاحه‌دین  بووه‌ یه‌كێك له‌ ته‌قینه‌وه‌كانه‌.

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو تەقینەوەیەک لە شاری کەرکووک روویدا و بەوهۆیەشەوە دوو کەس کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون.

شایه‌نی باسه‌ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر وای كرد ئه‌م شاره‌ ره‌وشی ئه‌منی رۆژ به‌رۆژ خراپتر ده‌چێت هه‌فتانه‌ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی رووده‌دات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.