بەبۆنەی (۲٦)هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی رادیۆی دهۆك دهزگای ڕاگهیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی بەڕێوەبەر و کادیر و كارمەندانی رادیۆی دهۆك ئهمه دهقهیهكهیهتی:
بەڕێزان/بەڕێوەبەر و کادیر و كارمەندانی رادیۆی دهۆك
بەبۆنەی (۲٦)هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی رادیۆی دهۆك پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوە و سەرجەم بیسەرانی رادیۆ ئازیزەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین لەسەر هەمان ئاراستە و پەیامی راست و دروستی نەتەوەیی و نیشتمانیتان بەردەوام بن و لە هەموو روویەكەوە هەنگاوی باشتر بنێن.
رادیۆی دهۆك، وەك ئێزگەیەكی ناوخۆیی كوردستانی، خودان پەیامێكی روون و ئاشكرایە لە پێناو خزمەتكردنی بواری میدیاوكولتوری نەتەوەییمان و زیاتر قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی و تەبایی و پێكەوە ژیان لەو دەڤەرە ئازیزەدا.
لەم بۆنەیەدا وێڕای پیرۆزبایی و بەرزنرخاندنی هەوڵ و كۆشش و ماندووبونتان، پشتیوانی خۆمان بۆ زیاتر پێشكەوتنی رادیۆكەتان دووپات دەكەینەوەوئومێدەوارین شانبەشانی كەناڵ و دەزگاكانی دیكەی میدیایی بەرهەم ودەسكەوتی زیاتر بخەنەوە و بەردەوامبن لە بەجێگەیاندنی ئەركی پیرۆزتان بۆ پاراستنی دەسكەوتەكانمان و بەدیهاتنی سەرجەم مافە رەواكانی گەلەکەمان.
جارێكی دیكە بەرز و پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دهۆك، هەمیشە سەرکەوتووبن..
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
13/10/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.