كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان لە رێگەی چەند لێژنەیەك سەرقاڵی یەكلاكردنەوەی ئەو سكاڵایانەیە كە لە رۆژی هەڵبژاردن تۆماركراون.
لە لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تیڤی ههندرێن محەمەد، سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە رێگەی سێ لایهنەوە لێژنەكان سەرقاڵی كاركردن لە داخڵكردن و لێكۆڵینەوەكردنن لە سكاڵاكان.
سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ئاماژەی بهوهشكرد، 228 سندوق قردێلەی سوریان پێوەیە كە 103 سندوق لە سلێمانیە و 70 سندوقیش لە شاری هەولێر و 50 سندوقیش لە شاری دهۆكن، بە یەكلاكردنەوەی ئەم سندوقانە گۆرانكاری لە دەنگی لایەنەكان دروست دەبێت.
سەبارەت بە بریاری رەتكردنەوەی پەسندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بە دوو لە سەر سێ ئەندامانی كۆمیسیاران لە لایەن دادگاوە سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن رایگهیاند، ئامانج لەم بریارەمان ئەوە بووە كە دڵنیایی بدەن لە هەنگاوە شەفافانەی كۆمیسیۆن لە راگەیاندنی ئەنجامەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.