خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر وایكرد كتێب و مه‌لزه‌مه‌ی كوردیش ده‌ربازى ناو شارى كه‌ركووك بێت، شایه‌نی باسه باڵاێكی نێو یه‌كێتی به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ملیشیا شیعه‌كان پارێزگای كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه كوردستانیه‌كان راده‌ستی چه‌كداره شیعه‌كان بكات.
دواتر دانانی گومرگ له نێوان پارێزگای كه‌ركوك و پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستان بۆته هۆی نیگه‌رانی هاوڵاتیان و ناڕه‌زاییه‌تى زۆرى دروست كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نووسانی زۆر نیگه‌ران كردووه ئه‌وه‌یه كه له خاڵه گومرگیه‌كان ڕێگا ناده‌ن به كتێب و مه‌لزه‌مه‌ی كوردی بچێنه نێو شارى كه‌ركووك، ئه‌وان ئه‌مه به تهعریبكردنێكی تر ناو ده‌به‌ن و ده‌رهاوێشته‌یه‌كی تره له ده‌رهاوێشته‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ژماره‌یه‌ك رۆشنبیر و چالاكوانه مه‌ده‌نیه‌كان ئه‌م بریارانه‌ی كه‌ركووك به تهعریبكردنێكی تر ناو ده‌به‌ن و ده‌رهاوێشته‌یه‌كی تره له ده‌رهاوێشته‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئه‌مه خرایه روو كه پارێزگای كه‌ركووك دواین بریاری له دژی هاووڵاتیان ده‌ركردووه گرانكردنی باج له‌سه‌ر هاووڵاتیانی كه‌ركووك، به‌هۆی دانانی خاڵی گومرگیه له نێوان شاری هه‌ولێر - كه‌ركووك و سلێمانی كه‌ركووك.
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر تێده‌په‌رێت.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.