دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتی یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، ئەگەر جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی سعودی كوژرابێت ئەوا سعودیە رووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دەکرێت سعودیە لە پشت دیارنەمانی جەمال خاشقچییەوە بێت و ئاماژە بەوەشدەکات، ئەگەر حاڵەتەکە بەو جۆرە بوو ئەو کاتە واشنتن سزای تووندی دەبێت سعودیه.
لە دیمانهیهكی لەگەڵ CBS Newsـی ئهمریكی، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بەرپرسانی سعودیە بە هەموو شێوەیەک نکۆڵی لەوە دەکەن ئەوان لەپشت بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووسەکەوە بن، بەڵام دەکرێت ئەوانیش بن ئەو کارەیان ئەنجامدابێت.
ئهم لێداوانهی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتێکدایە، پێشتر بەرپرسانی کۆشکی سپی رایانگەیاندبوو کە ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی سعوودییە لە گفتوگۆدایە تاکو هۆکاری دیارنەمانی ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرا بکات.
جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسی دیاری سعوودی، له رۆژی سێشهممهی رابردووهوه لە کونسوڵخانەی سعوودییە لە تورکیا بێسهروشوێن بووه و گوومانی ئهوه خراوهته پاڵ دهسهڵاتدارانی سعوودیه، ئهو نهیارهی دهسهڵاتهكهیان له ناو كونسوڵخانهكهدا كوشتبێت.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.