ده‌رباره‌ى چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان كه به‌رله چه‌ند ڕۆژێك له ڕووداوێكى دڵته‌زێن له ده‌ریاى ئیجه‌دا خنكان، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌ت، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند:
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له ساتى یه‌كه‌مى ڕووداوه‌كه‌وه به وردى به‌دواداچوونى بۆ كردووه، هه‌روه‌ها وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى، نیگه‌رانى، هاوسۆزى و هاوخه‌میى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانییان ده‌ربڕى.
دزه‌یى دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له توركیا له په‌یوه‌ندیدایه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات و هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییان بۆ هه‌رێمى كوردستان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.