Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:54

له‌ ساڵڕۆژی 16ی ئۆکتۆبه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایی له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی كه‌ركوك
کوردستان TV
#7
100%

له‌ ساڵڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چین و توێژ و ڕێخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

سێ ڕۆژی تر ساڵێك تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر داگیركردنی كه‌ركوك و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا.

بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و خیانه‌ته‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ كه‌ركوك به‌ سه‌په‌رشتی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌ ئاماده‌بوونی چین و توێژه‌كانی هه‌ولێر و ئاواره‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركوك له‌ به‌رده‌م نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق گرد بوونه‌وه‌یه‌ك ڕێكده‌خرێت.

سیروان گه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی هه‌ماهه‌نگی ڕیًكخراوه‌كان له‌باره‌ی گردبوونه‌وه‌كه‌، به‌ ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: به‌شێك له‌ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی هه‌ولێرو ئاواره‌كانی كه‌ركوك گردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی كه‌ركوك.

گوتیشی: 16ی ئۆكتۆبه‌ر په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شه‌ به‌ ناوچاوانی خیانه‌تكارانه‌وه‌ و مێژوو ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌ په‌ڕه‌ ڕه‌شه‌كانی خۆیدا نووسیوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ له‌و ڕۆژه‌دا به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بڵێین پێویسته‌ كه‌ركوك بگه‌رێنرێته‌وه‌ بۆ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و خه‌ڵكی بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و به‌رپرس و فه‌رمانبه‌ره‌ كورده‌ له‌كار لادراوه‌كانیش بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كارو پیشه‌كانی خۆیان.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا  ئێمه‌ وه‌ك ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پلانمان هه‌یه‌ نمایشێكی بێده‌نگی ڕێك بخه‌ین بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و داگیركاریه‌ی كه‌به‌ سه‌ر كه‌ركوكدا هات له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ردا.

سیروان گه‌ردی گوتیشی: ئێمه‌ وه‌ك پرسێكی نیشتیمانی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ باسه‌كه‌دا ده‌كه‌ین و كه‌ركوك كوردستانییه‌ و ئێمه‌ش وه‌ك ڕێكخراوه‌كان ده‌مانه‌وێت مۆركی كوردستانی بوون بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.