سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباركرانی سعوودیا له‌سه‌ر كوژرانی جه‌مال خاشقچیی، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌م وڵاته تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكردووه‌ته‌وه و هاوكاتیش دۆناڵد ترامپ جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا به‌دڵنیاییه‌وه په‌رده له‌سه‌ر نهێنییه‌كانی ئه‌م تاوانه هه‌ڵده‌داته‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی سعوودیا جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ریاز و ئه‌نقه‌ڕه رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌مباره‌وه‌یه‌وه، هه‌روه‌ها وتیشی: ئه‌وه گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌یه كه راگه‌یاندنه‌كان ته‌نیا راسته‌قینه رۆماڵ بكه‌ن و كارێك نه‌كه‌ن ته‌گه‌ره بكه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی ره‌وتی دادوه‌ریی و ئه‌نجامی راسته‌قینه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له كۆنفڕانسێكی هه‌واڵیدا به په‌یامنێرانی وت كه به‌مزووانه په‌یوه‌ندیی به شا سه‌لمانه‌وه ده‌كات و سه‌باره‌ت به‌و رووداوه ترسناكه‌ی له توركیا روویداوه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌دات.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌باره‌ت به‌م رووداوه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی توركیا نووسیبووی تیمێكی سعوودیی ئۆپه‌راسیۆنی كوشتن و پارچه پارچه كردنی جه‌مال خاشقچییان به دوو كاتژمێر به‌كۆتایی هێناوه و دواتریش هه‌ركامیان له توركیاوه به‌ره‌و وڵاتێكی جیاواز له‌وانی دیكه رۆیشتوون. هه‌ر ئه‌و راپۆرته وكۆمه‌ڵێك راپۆرتی دیكه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای والێكرد تا هه‌ڵوێستی خۆی له‌مباره‌یه‌وه پیشانبدات.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.