به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك هۆشداری به‌شۆفێران ده‌دات و ڕایده‌گه‌ێنێت له‌م كاتانه‌دا كرداری تێپه‌ڕاندا قه‌ده‌غه‌یه
١- نزیك هێڵه‌كانی په‌ڕینه‌وه.
٢- نزیك یه‌كتربڕه‌كان.
٣- له‌پێچه‌كاندا.
٤- له‌و ڕێگایانه‌ی كه‌ده‌كه‌ونه زه‌وییه (ههورازو نشێوه‌كان)
٥- نزیك پرده‌كان.
٦- ناو تونێله‌كان.
٧- له‌و شه‌قامانه‌ی ترسی خلیسكانی تێدایه.
٨- له‌به‌رزاییه‌كان ( گرد، شاخ).
٩- ئه‌گه‌ر هێمایه‌كی هه‌ڵواسراو، یان هێڵكاری سه‌رشه‌قام هه‌بوو، كه ئه‌م كاره قه‌ده‌غه ده‌كات.
١٠- له‌شه‌قامه به‌ر ته‌سكه‌كان.
١١- ئه‌گه‌ر تێپهڕاندنهكهت وابكات لهشۆفێرێكی تر كه خێراییه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه، یان له‌ئاڕاسته‌ی خۆی لابدات.
١٢- ئه‌گه‌ر لێخوڕی به‌رده‌مت ده‌ستی كرد به‌تێپه‌ڕاندنی ئۆتۆمبێلی به‌رده‌م خۆی.
١٣- ئه‌گه‌ر لێخوڕی پاش خۆت ده‌ستی كرد به‌تێپه‌ڕاندنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.
١٤- ئه‌گه‌ر لێخوڕی به‌رامبه‌رت كهبهئاڕاستهی تۆ ده‌هات، ده‌ستی كرد به‌تێپه‌ڕاندنی ئۆتۆمبێلی به‌رده‌می.
١٥- ئه‌گه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله كهلهپێشتهوه ده‌ڕۆیشت پابه‌ندبوو به‌و خێراییه‌ی كه‌دیاری كراوه به‌هێمایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه.
١٦- ئه‌گه‌ر ئاست و ڕاده‌ی بینینت باش نه‌بوو، به‌هۆی ته‌م، یان ته‌پ وتۆز، یان ڕووناكی به‌رزی ئۆتۆمبێله‌كانی تر له‌شه‌ودا، كه كارێك بكات ماوه‌ی بینینت كه‌م بێت بۆ كرداری تێپه‌ڕاندن.
17- له‌كاتێك كه ڕیزبه‌ستن هه‌بوو به‌ڕیزێك (ڕه‌تڵ) ئۆتۆمبێل، به‌هۆی ڕووداوێك یان كاره‌ساتێكی سروشتی.
سه‌رچاوه - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.