جاستین ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوانیان، به‌ڵام وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر ریاز كه هۆكاره‌كه‌یه‌شی وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌وه‌یه كه سعوودیا ره‌چاوی ره‌وشی مافی مرۆڤ ناكات.
له مانگی ئۆگستی ئه‌مساڵدا سعوودیا په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا هه‌ڵپه‌سارد و نێرده‌ی كه‌نه‌دای له ریاز ده‌ركرد و سه‌رجه‌م خوێندكارانی زانكۆی له كه‌نه‌داوه بانگ‌كرد.
ئه‌مانه هه‌ڵوێسته‌كانی ریاز بوون به‌رامبه‌ر به تویتێكی باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له سعوودیا كه داوای كردبوو به‌خێرایی چالاكانی مافی ئافره‌تان له‌لایه‌ن حكومه‌تی سعوودیاوه ئازاد بكرێن.
ترۆدۆ كه سه‌ردانی وڵاتی ئه‌رمینیای كردووه، رۆژی هه‌ینیی له یه‌ریڤان به راگه‌یاندنه‌كانی وت هه‌ركات ده‌رفه‌تی دیداری له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی سعوودیا هه‌بێت، بارودۆخی مافی مرۆڤی ئه‌م وڵاته ده‌خاته به‌رباس و گفتوگۆ.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.