له‌ئاگاداریه‌كدا كه‌له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویان كردیته‌وه ، یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان ئاگاداری پزیشک یان چارەسەرکەری تیپی پێشکەوتووانی یانەکانی خولی نایاب و خولی پلەیەک و فوتساڵی کچانی کوردستان دەکەینەوە، بە مەبەستی بەشداربوون لە خولێکی تایبەتی پزیشکی بە سەرپەرشتی دکتۆر (ماجید هیلالی)، رۆژی سێشەممە 2018/10/16 لە کاتژمێر 10:00 ـی بەیانی، لە هۆتێل (کوارتز) نزیک یاریگەی فرەنسۆ هەریری لە هەولێر ئامادەبن.
یه‌كێتیه‌كه ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بەشدارییکردنی پزیشک یان چارەسەرکەری یانەکان ئیجبارییە، بە پێچەوانەوە ئەگەر بەشدار نەبن ناسنامەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیان لێ وەردەگرێتەوە و ناتوانن یاوەری یانەکانیان بکەن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.