به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار خانه‌قین له نزیك ساڵح ئاغا چوار كه‌س برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار - خانه‌قین نزیك به ساڵح ئاغا به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ و پیكاب مۆدیل كۆن چواركه‌س برینداربون.
ڕاشیگه‌یاندووه: ئۆتۆمبێلی جۆری پیكابه‌كه ته‌نها شۆفێره‌كه‌ی تێدابوه به‌ئاراسته‌ی كه‌لار هاتووه، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلی ئۆپڵه‌كه شۆفێر و دوو سه‌رنشینی تێدابووه به ئاراسته‌ی خانه‌قین ڕۆشتووه پێش گه‌یشتنیان به ساڵح ئاغا پێكیانداداوهو به هۆی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه هه‌ر چواریان برینداربوون و دوان له برینداره‌كان كه له ئۆپڵهكهدابون دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێنه نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كران.
هاتوچۆی گه‌رمیان ڕاشیگه‌یاندووه: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێكردوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.