Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:19

به‌هۆی داڕووخانی ناعورێک سێ هاووڵاتی ژێر خۆڵ که‌وتن و گیانیان له‌ده‌ستدا

هه‌رسێكیان دانیشتووی قه‌زای كه‌لارن و دوانیان بران
کوردستان TV
100%

له‌سنوری ناحیه‌ی مه‌یدانی سه‌ربه‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌هۆی داڕووخانی ناعورێك سێ هاووڵاتی ژێر خۆڵ كه‌وتن و سه‌ره‌نجام گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌م باره‌وه‌ رائد عه‌لی جه‌مال قه‌دوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند" دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌گوندی حه‌سار سه‌ربه‌ ناحییه‌ی مه‌یدان له‌كاتی كاركردن له‌ ناعورێكی ئاودا ناعوه‌ره‌كه‌ هه‌ره‌سی هێناو سێ هاوڵاتی بوون به‌ژێر خاكه‌وه‌".

وتیشی" دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئه‌وسێ هاوڵاتیه‌ ده‌رهێنراو به‌مه‌به‌ستی پشكنین هێنرانه‌ پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار". 

رونیشكرده‌وه‌" ئه‌و سێ هاوڵاتیه‌ به‌ناوه‌كانی (عه‌دنان عبدلره‌حمان ڕه‌شید ) له‌دایكبووی 1971 (عه‌لی مه‌حمود حسێن ) له‌دایكبووی 1972 ( خالد مه‌حمود حسێن )له‌دایكبووی 1976 ، كه‌ هه‌رسێكیان دانیشتووی قه‌زای كه‌لارن و دوانیان بران".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.