سه‌ره‌ڕاى پاراستنى زمان و كلتوورهكهیان، ژماره‌یه‌ك له‌و هاووڵاتییه كوردانه‌ى وه‌ك په‌نابه‌ر روویان له وڵاتانى ئه‌وروپا كردووه، توانیویانه بچنه ناو كایه گشتییه‌كانى ژیانى سیاسى و رۆشنبیرى و ئابوورى ئه‌و وڵاتانه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى و شاره‌وانییه‌كانى ژماره‌یه‌ك وڵاتى ئه‌وروپى و ئه‌سكه‌نده‌ناڤى، كوردانى تاراوگه خۆیان كاندید كردووه و توانیویانه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێن.
له ژیانى سیاسیش‌دا به‌شێك له كوردانى نیشته‌جێى تاراوگه چوونه‌ته ناو ژیانى پارته سیاسییه‌كانه‌وه و تا ئاستى به‌رپرسیارێتى له ناو پارته‌كانیان پله‌یان هه‌ڵكشاوه.
شه‌هلا باقری هاووڵاتییه‌كى كوردى دانیشتووی شاری هاسڵتی به‌لجیكایه و له‌سه‌ر لیستی پارتی ھاوپەیمانی فلاندێرز بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاره‌كه‌ی كه رۆژی چواردەی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت كاندید كراوه.
شه‌هلا باقرى دوای 20 ساڵ ژیان له شاری هاسڵت، بۆ دووەم جارە خۆی کاندید دەکات بۆ ئەنجوومەنی شارەوانی ئه‌و شاره.
باقری ئه‌ندامی پارتی راسته‌كانی به‌لجیكایه و به كوردستان 24ى راگه‌یاند" پارتەکەم زۆر پشتگیری دۆزی سەربەخۆیی کوردستانی کردووە و دژی سیاسەتى حکومەته‌كانی دراوسێیه، کە ستەمێکی زۆریان لە کورد کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.