Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 01:30

به‌هۆی کێشه‌ی ته‌کنیکی سوپای ئه‌مریکا به‌کارهێنانی فڕۆکه‌ی ئێف 35ی راگرت

یه‌كێكه‌ له‌ پێشكه‌وتوو ترین فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان له‌ ئاستی جیهاندا
به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی سوپای ئه‌مریكا به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی ئێف 35ی راگرت
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌مه‌ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئێف 35ی سه‌ر به‌ سوپای ئه‌مریكا، به‌ هۆی بوونی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له‌ كاتی فڕیندا له‌ ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌، له‌ ئێستادا كۆمپانیای لاكهید مارتین كه‌ به‌رهه‌مهێنی ئه‌و فڕۆكه‌یه،‌ قۆناغی فڕین و به‌كارهێنانی فڕۆكه‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی راگرتووه‌. 

له‌م باره‌یه‌وه‌ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، سوپای ئه‌مریكا و سه‌رجه‌م وڵاته‌ هاوپه‌یمانه‌كانی كه‌ فرۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35یان له‌ به‌رده‌ستدایه‌، به‌ شێوه‌ی كاتی فڕین و به‌كارهێنانی ئه‌و فڕۆكانه‌یان راگرتووه‌ و تا ئه‌و كاته‌ی كێشه‌ی‌ ته‌كنیكی ئه‌و فڕۆكانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت كه‌ پێده‌چێت، له‌ به‌شی گه‌یاندنی سووته‌مه‌نی بۆ بزووێنه‌ری فڕۆكه‌كه‌دا كێشه‌یه‌ك‌ هه‌بێت. 

فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35 كه‌ توانای سه‌ربازی به‌رزی هه‌یه‌، یه‌كێكه‌ له‌ پێشكه‌وتوو ترین فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان له‌ ئاستی جیهاندا و تاكوو ئێستا جیا له‌ خوودی سوپای ئه‌مریكا ، وڵاتانی به‌ریتانیا و ئیسرائیلیش ژماره‌یه‌ك له‌و فڕۆكه‌یان له نێو سوپای وڵاته‌كه‌یان به‌كاردێنن. 

هاوكات وڵاتانی نه‌رویج و ئیتالیا و ژاپۆن به‌م دواییانه‌ چه‌ندین فڕۆكه‌ی ئێف 35یان له‌ ئه‌مریكا كڕیوه‌. 

توركیا و ئوسترالیا و دانیمارك و هۆڵه‌ندا و كۆریای باشووریش به‌ هه‌مان شێوه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و فڕۆكانه‌یان‌ كڕیوه‌ به‌ڵام تا ئێستا راده‌ستیان نه‌كراوه‌. 

به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، پنتاگۆن به‌ گشتی 320 فرۆكه‌ی جۆری ئێف 35ی فرۆشتووه‌ كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ 245یان راده‌ستی سوپای ئه‌مریكا كراون. 

فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35 به‌رهه‌می كۆمپانیای لاكهید مارتینی ئه‌مریكیه‌ و تا ئێستا گرێبه‌ستی درووستكردنی سێ هه‌زار فڕۆكه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه و‌ نرخی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كیش ده‌گاته‌ 100 ملیۆن دۆلار. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.