Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:27

ئامێدی.. فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دێره‌لووکیان بۆردومانکرد

به‌ پاساوی بوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌
فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا هه‌ندێك ناوچه‌یان له‌ دێره‌لوك بۆردومان كرد
کوردستان TV
100%

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به‌ سووپای توركیا هه‌ندێك ناوچه‌یان له‌ دێڕه‌لوكی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی ئامێدی بۆردومان كرد. 

كاتژمێر 9ی شه‌وی رابردوو و به‌ پاساوی بوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به‌ سوپای توركیا زنجیره‌ شاخه‌كانی مه‌تینیان له‌ نزیك گووندی گوهه‌رز و بلاڤه‌ له‌ ناوچه‌ی نهێلی له‌ سنووری ناحیه‌ی دێره‌لووك بۆردومان كرد. 

به‌هۆی به‌رزی ده‌نگی بۆردومانه‌كه‌ هاووڵاتیانی گوونده‌كانی گوهه‌رز و به‌رچێ و ناحیه‌ی دێره‌لوك ده‌نگی گرمه‌ی بۆردرمانه‌كه‌یان بیستووه‌. 

له‌مباره‌وه‌ هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ رایانگه‌یاند: ده‌كرێت هه‌ندێك شوێنی دیكه‌ له‌ چیاكه‌ بۆردومان كرابن به‌ڵام به‌هۆی دووری شوێنه‌كه‌ و ئه‌و شه‌پۆڵی خۆڵبارینه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ بۆردرمان كراون دیار نین. 

تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌ گیانی و ماددییه‌كانی ئه‌و بۆردومانانه‌ی شه‌وی رابردوو ئاشكرا نه‌كراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.