Erbil 19°C ھەینی 31 کانوونی دووەم 15:07

خولێکی ڕاهێنانی تایبه‌ت به‌ راگه‌یاندنکاران له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران ده‌کرێته‌وه‌

به‌ هه‌ماهه‌نگی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

ئینستیتیوتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ توێژینه‌وه‌ (مێری) به‌ هه‌ماهه‌نگی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، هه‌ڵده‌ستێت به‌كردنه‌وه‌ی خولێكی ڕاهێنانی تایبه‌ت به‌ راگه‌یندكاران له‌ ده‌ڤه‌ری شاری سۆران.

ئامانج له‌م خوله‌ بریتیه‌ له‌ هاوكاریكردنی رۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌‌ی تواناكانیان و كواڵیتی كاری ڕاگه‌یاندن. ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ له‌ ڕاهێنانه‌كه‌دا پێشكه‌ش ده‌كرێن بریتین له‌: ئاشنابوون به‌ پێوه‌ره‌ نێوده‌‌وڵه‌تیه‌كانی كواڵیتی له‌ بواری ڕاگه‌یاندن، ئیتیك و میتۆدی توێژینه‌وه‌‌ی میدیایی، راگه‌یاندنی بێلایه‌نانه‌، هه‌روه‌ها یاسا و سنوره‌كانی ئازادی ڕاده‌‌ربڕین.

هه‌ر ڕاگه‌یاندكارێك كه‌ خوازیاری به‌شداربوونی هه‌یه‌ و ڕاگه‌یاندكاره‌ له‌ سنوری ده‌ڤه‌ری سۆران، تكایه ‌له‌رێگه‌ی ئه‌و ئیمه‌یله‌وه‌‌ په‌یوه‌‌ندی به‌تیمی رێكخه‌ری راهێنانه‌كه‌ ‌بكات ( [email protected]) و سیڤیه‌كه‌ی بۆ هه‌مان ئیمه‌یل بنێرێت.

پاش وه‌رگرتنی سیڤیه‌كان، تیمی ڕێكخه‌ری خوله‌كه‌ پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌شداربووان ده‌ستپێده‌كات و به‌شداربووان ده‌ستنیشان ده‌كرێن و دواتریش كات و شوێنی ته‌واوی ئه‌نجامدانی خوله‌كه‌تان پێ ڕاده‌گه‌ێنێت. دوا كات بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاریه‌كان رۆژی 2018/10/21. خوله‌كه‌ بێ به‌رابه‌ره‌، مێری خه‌رجی هاتووچۆی به‌شداربووانی ده‌ره‌وه‌ی شاری سۆران كه‌ له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌وه‌ دێن له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت.

شوێنی راهێنان: زانكۆی سۆران.

به‌روار: رۆژی دووشه‌م 29-10-2018

ئینستیتوتی مێری 07514946813

كوردستان تیڤی/ كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.