خۆڵبارین دیارده‌یه‌كی سروشتی با كرده‌یه، له ئه‌نجامی راماڵینی ھه‌وای خاك و ھه‌ڵواسرانی ده‌نكۆڵه‌كانی خاك یان پیسكه‌ره سروشتی و مرۆییه‌كان له ھه‌وادا به به‌رزی نزیكه‌ی 1.5 كم له ڕووی زه‌وییه‌وه روو ده‌دات. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له ساڵی 2009 بۆ 2010 ئه‌نجام دراوه ده‌ریده‌خات كه %71.4 ئه‌و خۆڵبارینانه‌ی له عێراقدا ڕووده‌ده‌ن له ساندی-سیڵتیی-كله‌ی پێكدێن و %28.6 یان له ساندی-كلهیی-سیڵت پێكدێن.
له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و خۆڵبارینانه‌ی له كوردستان ڕووده‌ده‌ن ته‌نھا بۆ ڕاماڵینی ھه‌وای خاك ده‌گه‌ڕێنه‌وه و به‌گشتی له ساند، سیڵت، كله‌ی، و مادده‌ی ئه‌ندامی پێكدێن. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م خۆڵبارینانه یان ناوخۆیین و به‌ھۆی ئه‌و ڕهشهبایانهوهیه كه له خواروو و خۆرئاوای عێراقه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن یان ده‌ره‌كین و له وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه دێن، وه‌ك ئه‌و ڕه‌شه‌بایانه‌ی له نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و باكووری ئه‌فریقا ڕووده‌ده‌ن.
بۆ ڕوودانی خۆڵبارین پێویسته بایه‌ك به خێرایی 16-24كم یان زیاتر له كاتژمێرێكدا به‌سه‌ر خاكێكی شێواودا تێبپه‌ڕێت. كاتێك به‌ھۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی و زۆر بهرھهوا كه‌وتنه‌وه مادده‌ی ئه‌ندامی له خاكدا بۆ خوار %2 داده‌به‌زێت ده‌بێته ھۆی تێكچوونی پێكھاتن و نه‌مانی توانای ڕاگرتنی ئاو له‌و خاكه‌دا، به‌مه‌ش ڕێگا بۆ ھه‌ردوو ڕاماڵینی ھه‌وایی و ئاویی ئه‌و خاكه خۆش ده‌كات. ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت به شێوه‌یه‌كی سرووشتی له ناوچه زۆر وشك یان وشكه‌كاندا چینێك له‌سه‌ر ڕووی خاكه‌كه ھه‌یه كه ڕێگا له شێوانی ڕووی خاكه‌كه و ڕاماڵێنی ده‌نكۆڵه‌كانی ده‌گرێت، به‌ڵام ھه‌ندێ ھۆكاری سرووشتی (وه‌ك بارانی به‌لێزمه) و چالاكی مرۆیی (وه‌ك چالاكییه سه‌ربازیی و كشتوكاڵییه‌كان و ھۆیه‌كانی گواستنه‌وه) ھانده‌رێكی ئێجگار گه‌وره‌ی شێواندنی ڕووی خاكه‌كه و ڕوودانی خۆڵبارینن. ڕامالینی ھه‌وایی كار له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نكۆڵانه‌ی خاك ده‌كات كه تیره‌كانیان له 500 مایكرۆن كه‌متره و ئه‌و ده‌نكۆڵانه‌ی تیره‌كانیان له 500 مایكرۆن زیاتره ته‌نھا به‌ڕووی زه‌وییه‌كه‌دا ده‌خشێن، له كاتێكدا ئه‌و ده‌نكۆڵانه‌ی كه تیره‌كانیان له نێوان 10 بۆ 500 مایكرۆندایه به شێوه‌یه‌كی كاتیی به‌رزده‌بنه‌وه بۆ ناو ھه‌وا و ھه‌ر زوو داده‌به‌زنه‌وه و كاتێك به‌ر ڕووی خاكه‌كه ده‌كه‌ونه‌وه دووباره ھه‌ڵده‌به‌زنه‌وه و ئه‌بنه ھۆی روودانی زنجیره كارلێكێكی ھاوشێوه له نێوان ده‌نكۆڵه‌كانی ده‌وروبه‌ریاندا و ھاندانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نكۆڵه‌ی زیاتر.
ده‌نكۆڵه‌كانی خاك به پێی توانای ھهڵواسرانیان له ھه‌وادا پۆلێن ده‌كرێن بۆ:
- ورد: تیره‌كانیان له 2.5 مایكرۆن كه‌متره و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ھه‌وادا ئه‌مێننه‌وه و به‌پڕ مه‌ترسیدارترین جۆری ده‌نكۆڵه داده‌نرێن له‌سه‌ر ته‌ندروستی كۆمه‌لگا.
- زبر: تیره‌كانیان له‌نێوان (2.5- 10) مایكرۆندایه و بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له ھه‌وادا ئه‌مێننه‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌نكۆڵه‌ی پیسكه‌ره‌كانی تری وه‌ك دایۆكسین و فیوران و كانزا سه‌نگینه‌كانی پێوه نهلچكابن مه‌ترسییان له‌سه‌ر ته‌ندروستی زۆر نییه و ته‌نھا ئه‌بنه ھۆی كزانه‌وه‌ی چاو و لوت و بۆری ھه‌ناسه.
- زۆر زبر: تیره‌كانیان له 10 مایكرۆن زیاتره و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆركه‌م له ھه‌وادا ئه‌مێننه‌وه و خێرا بۆسه‌ر ڕووی خاكه‌كه داده‌به‌زنه‌وه. كێشه‌ی ئه‌م ده‌نكۆڵانه له‌وه‌دایه له كاتی دابهزینهوهیاندا بۆسه‌ر ڕووی خاكه‌كه به‌شیوه‌ی تۆپێكی فوتبال كه ده‌كێشێ به زه‌ویدا و به‌رز ده‌بێته‌وه كار له ده‌نكۆڵه ورده‌كان ده‌كه‌ن و خۆڵبارینه‌كه زیاتر ده‌كه‌ن
كاریگه‌رییه خراپه‌كانی خۆڵبارین :
- كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌ندروستی
ده‌نكۆڵه‌كانی خاك له لوت و ده‌مه‌وه بۆ قوڵترین به‌شی كۆئه‌ندامی ھه‌ناسه ده‌ڕۆن و له تونایاندایه زیان به سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كۆئه‌ندامی ھه‌ناسه بگه‌یه‌نن، له كاتێكدا ده‌نكۆڵه زۆر ورده‌كان ئه‌توانن راسته‌وخۆ تێكه‌ڵ به سوڕی خوێن ببن و كاریگه‌رییه‌كی زۆر زیاتر له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دابنێن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌ھۆی پێكھاته‌ی جیۆلۆجی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م خۆڵبارینانه زۆربه‌ی جار ئه‌م ده‌نكۆڵانه مادده‌ی ژه‌ھراوی وه‌ك كانزا سه‌نگینه‌كان و مادده تیشكده‌ره‌كان یان شێرپه‌نجه-ھێنه‌ر ھه‌ڵده‌گرن و كاره‌ساته‌كه زۆر ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن. منداڵ و بهتهمانهكان و ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و كۆئه‌ندامی ھه‌ناسه‌دانیان ھه‌یه زۆرترین قوربانی ده‌ستی خۆڵبارینن، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه خۆڵ بارین كاریگه‌ری له‌سه‌ر تاكه ته‌ندروسته‌كانی كۆمه‌ڵگا نییه.
كیشه ته‌ندروستیه‌كانی خۆڵبارین بریتین له
- كیسه‌ی ھه‌ناسه‌دان و په‌كخستنی فرمانی سییه‌كان
- ئازار و كزانه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی ھه‌ناسه و كزانه‌وه‌ی چاو
- ھه‌وكردنی بۆرییه‌كانی ھه‌ناسه، ڕه‌بۆ، سیه سۆ، ھه‌وكردنی درێژخایه‌نی سییه‌كان (ئێمفیزیما)
- لاوازكردنی به‌رگریی له‌ش
- لێدانی نائاسایی دڵ، جه‌ڵده‌ی دڵ و ده‌ماغ، مه‌رگی پێشوه‌خت
كاریگه‌رییه ژینگه‌ییه‌كان
- كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی بینین
- ترشكردنی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی سه‌رزه‌وی و تێكدانی باڵانسی خۆراكیی له‌و سه‌رچاوانه
- داڕمانی بڕی خۆراك له خاكدا
- له‌ناوبردنی دارستانه سروشتییه‌كان
- كه‌مكردنه‌وه‌ی ھه‌مه‌جۆریی زینده‌یی
كاریگه‌رییه ماڵییه‌كان
- تێكدانی بڕ و كوالێتی به‌روبومی كێڵگه‌یی
- شێواندن و له‌ناوبردنی كه‌لوپه‌له كه‌لتوریی و مێژوییه‌كان
- كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رھه‌می خانووه پلاستیكییه‌كان
كۆنترۆل كردنی خۆڵبارین
ئه‌گه‌ر شوێنی دروستبوونی خۆڵبارینه‌كه ڕووبه‌رێكی بچووكی ھه‌بێت ئه‌كرێت كۆنترۆڵ بكرێت به به‌كارھێنانی مادده‌ی ئه‌ندامیی وه‌ك (GE-DTA) و پاشه‌ڕۆی دره‌ختی ھاڕاو و نه‌وتی ڕه‌ش و پۆشینی گیایی...ھتد. ھه‌روه‌ھا ئه‌كرێت بۆ پاراستنی ناوچه‌یه‌كی بچووكی وه‌ك بینا و باخ و كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵی به‌ربه‌ستی با یان كه‌مكه‌ره‌وه‌ی با بهكاربھێنرت. به‌ڵام بۆ كوردستان كه ڕووبه‌رێكی به‌رفراوانی ھه‌یه و گه‌وره‌ترین بیابانه‌كانی وه‌ك سهھهرا و عه‌ره‌بی و سوریا سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی خۆڵبارینهكهیهتی، باس له ھه‌ر كۆنترۆڵكردن یان بنبڕكردنێكی دیارده‌ی خۆڵبارین بكرێت ته‌نھا به باسكردن ده‌مێنێته‌وه و ناتوانێت ئه‌نجامێكی به‌رچاو به‌ده‌ست بھێنێت. بۆیه ئاگاداركردنه‌وه و ھۆشیاركردنه‌وه‌ی پێشوه‌ختی ھاووڵاتییان سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی خۆڵبارین و چۆنییه‌تی خۆپاراستن لێیان تاكه ڕێگه‌چاره‌ی دروسته به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی خۆل بارین.
ن/ دیار غه‌ریب له‌تیف، ماسته‌ر له زانسته ژینگه‌ییه‌كان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.