رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، دوای 16 ئۆكتۆبه‌ر شاری كه‌ركووك ئارام نه‌بووه و ئارامیش نابێت.
وتیشى" له حه‌ڤده‌ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئێمه داوای ئارامكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاری كه‌ركووكمان كردووه، به‌لام تاكو ئێستا دۆخه‌كه وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه‌و باوه‌ریش ناكه‌ین ئارام بێته‌وه .
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، كه بڕیاره له كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، ناوبراو بۆ كوردستان 24، گووتی، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ناكرێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه به‌لای كه‌می كۆمیسیۆنی باڵا پێویستی به شه‌ش مانگ یان ساڵێكه بۆ ئاماده‌كاریكردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه، بۆیه به لای كه‌مه‌وه تا شه‌ش مانگی دیكه هه‌ڵبژاردن ناكرێت.
شایه‌نى باسه، نزیكه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا تێده‌په‌رێت، كه تێیدا كه‌ركووك و به‌شێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له لایه‌ن گروپێكى ناو پهكێتىیهوه له رێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێردا راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدى شه‌عبى و هێزه عێراقییه‌كان كرایه‌وه و تا ئێستاش نه‌توانراوه به ته‌واوه‌تی ئارامی بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره بگه‌ڕێندرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.