Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:00

14 هاووڵاتیی خه‌ڵکی دهۆک له‌ ده‌ریای ئیجه‌ خنکان

لە تورکیاوە بۆ یۆنان رۆیشتوون
کوردستان TV
#7
100%


لە دەریای ئیجە لەکاتی پەڕینەوەی کۆمەڵێک کۆچبەر لە تورکیاوە بۆ یۆنان 35 هاووڵاتی کە زۆربەیان خەڵکی پارێزگای دهۆکن گیانیان لەدەستدا.

شه‌وی رابردوو له‌ ده‌ریای ئیجه‌ به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران به‌ 35 سه‌رنشینه‌وه‌ نقوم بوو، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی په‌نابه‌رانی كوردستانیش رایگه‌یاند كه‌ 14 له‌ هاووڵاتییه‌ خنكاوه‌كانی ئه‌و به‌له‌مه‌ كوردن و خه‌ڵكی پارێزگای دهۆكن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ رایگه‌یاندووه‌ بە پێی زانیارییەکان لە کۆی ئەو 35 پەنابەرەی لەناو یەختەکەدا بوون تەنها یەک پەنابەری عیراقی رزگاری بووە. تەرمی 14 پەنابەریان لێ دۆزراوەتەوە چارەنووس و رەگەزنامەی ئەوانی دیکە نادیارە.

ناوەكان:

1. عیسا عەبدولڕەحمان ئەحمەد
2. عەبدوڵڵا عیسا عەبدولڕەحمان
3. هەنار عیسا عەبدولڕەحمان
4. یوسف عیسا عەبدولڕەحمان
5. یونس عیسا عەبدولڕەحمان
6. مەریەم عیسا عەبدولڕەحمان
7. مەوحد مهابات ئیسماعیل
8. شۆڕش عەبدولوەهاب ئیسماعیل
9. هەنار هاشم حەمید
10. هێرش شۆڕش عەبدولوەهاب
11. سولنا شۆڕش عەبدولوەهاب
12. یوسف شۆڕش عەبدولوەهاب
13. هاروون شۆڕش عەبدولوەهاب
14. دڵگەش شۆڕش عەبدولوەهاب

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.