به پێی هه‌واڵێكی میدیا عێراقییه‌كان، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه گه‌یشته شاری نه‌جه‌ف.
وا بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌ردانی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له شوێنی میوانداریكردن له ناوچه‌ی حه‌نانه له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه بكات .
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو موقته‌دا سه‌در شه‌ش خاڵی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد.
هه‌روه‌ها سه‌در داوای له عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه، وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و ده‌زگا ئه‌منییه هه‌ستیاره‌كان به‌ده‌ست خۆی بمێنێته‌وه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.