Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 14:57

به‌هۆی فرۆشتنی بڕێکی زۆری ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌رمانخانه‌یه‌ک داخرا

خاوه‌نه‌كه‌شی پسپۆڕی له‌بواری ده‌رمانسازیدا نییه‌‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رجه‌كانی كاركردنی سیستمی ته‌ندروستی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌و ده‌رمانخانه‌یه‌ك داده‌خرێت.

د. ئاریان عومه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شی ته‌ندروستی به‌ ماڵپه‌ڕی قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كان كارنه‌كردن به‌‌ سیستمی ته‌ندروستی، ده‌رمانخانه‌ی (هایما) له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌روه‌ری شاری سلێمانی داده‌خرێت.

ڕاشیگه‌یاندووه‌:  له‌كاتی سه‌ردان و پشكنینی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی بۆ ده‌رمانخانه‌ی هایما، ده‌ركه‌وتووه‌ بڕێكی زۆر ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ شوێنه‌كه‌یدا هه‌یه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی پسپۆڕی له‌بواری ده‌رمانسازیدا نییه‌‌ كه‌ مه‌ترسی پێدانی ده‌رمانی هه‌ڵه‌ به‌‌ نه‌خۆشی لێده‌كرێت، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كاركردنه‌ له‌ ده‌رمانخانه‌كاندا.

هه‌روه‌ها: راشیگه‌یاند خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ ده‌رمانه‌ به‌سه‌رچوه‌كان به‌سه‌ر هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و گه‌ڕه‌كه‌كه‌ ساخ بكاته‌وه‌ به‌بێ ره‌چاوكردنی زیانی ده‌رمانه‌كه‌ بۆسه‌ر ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كان.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شی ته‌ندروستی سلێمانی گوتیشی: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌رمانخانه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی كارڕای پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر، داوای له‌ هاوڵاتیان كرد، له‌كاتی كڕینی ده‌رمان سه‌رنج بده‌ن له‌‌ به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونه‌كه‌ی، له‌كاتی هه‌بونی ده‌رمانی‌ به‌سه‌رچودا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.