Erbil 33°C دووشەممە 15 تەمووز 08:57

به‌ وێنه‌.. گه‌نجێک له‌ زاخۆ پارچه‌یه‌ک له‌ جگه‌ری خۆی ده‌به‌خشێته‌ باوکی

له‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی چه‌ند كاتژمێریدا
کوردستان TV
#7
100%

گه‌نجێكی ناحیه‌ی باتۆفای سه‌ر به‌ قه‌زای زاخۆ بۆ ده‌ربازكردنی گیانی باوكی له‌ مردن، پارچه‌یه‌ك جگه‌ری خۆی پێده‌به‌خشێت.

"مسته‌فا عه‌بدولسه‌مه‌د به‌هنونه‌یی" دانیشتووی ناحیه‌ی باتۆفا، دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، جگه‌ری له‌ ده‌ستده‌دات ده‌توێته‌وه‌، دوای پشكنینه‌ پزیشكییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ ده‌توانرێ كه‌سێكی نزیكی به‌شێك له‌ جگه‌ری خۆی پێببه‌خشێت.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوێنێ چوارشه‌ممه‌ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی هیندستان له‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ندا كوڕێكی ناوبراو بۆ ڕزگاركردنی گیانی باوكی به‌شێك له‌ جگه‌ری خۆی پێبه‌خشی.

به‌ پێی زانیارییه‌كانیش تا ئێستا باوك و كور له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان و باری ته‌ندروستییان جێگیر نییه‌.

naxoshnaxosh1naxosh2

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.