پێشانگای وەرزی سێیەمی هونەرمەندانی مۆدێرنی کوردستان بە بهشداری 25 هونەرمەند لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان و عێراق لەهۆڵی میدیای شاری هەولێر كرایەوە .
هەروەها هونەرمەندان بەشێواز و قەبارە و بابەتی جیا جیای هونەری و بەیەک بەرهەم یا زیاتر بەشدارییان کردووە .
مەبەست لە ڕاگەیاندنی پلاتفۆرمی هونەری مۆدێرن و هاوچەرخی 2018 لەلایەن هاوکار گرووپ لەسەرەتای ئەمساڵەوە ، گرنگیدان و کۆکردنەوەی بەرهەمی مۆدێرن و هاوچەرخە و لەداهاتووێکی نزیکدا لەموزەی هونەری مۆدێرن کۆدەکرێنەوە و نمایش دەکرێن .
ئەم پلاتفۆرمە ئاشنایەتی زیاتر دەدات بە فێرخوازانی ناوەندە هونەرییەکانی کوردستان و لەنزیکەوە بەرهەمەکان دەبینن.
شایەنی باسە پێشانگاکە دوو ڕۆژی خایاند و لە ڕێوڕەسمێکی شایستەشدا ڕێزلێنانی بەشداریکردن بە هونەرمەندانی شێوەکار بەخشرا .
ئامادهكردنی : سامی كاكه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.