Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:29

دادگا بڕیارێکی کۆمیسیۆن لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەڵدەوەشێنێتەوە

ئێستا بە 50+1 واتە زۆرینەی رەها ئەنجامەكان پەسند دەكرێت
کوردستان TV
#7
100%


بڕیاردەری كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم رایگەیاند، دادگای پێداچوونەوە  ئەو بڕیارەی  كۆمیسیۆنی هەڵوەشاندەوە كە بەدەنگی 2 لەسەر 3 ی  كۆمیسیاران ئەنجامەكانی هەڵبژاردن پەسەند دەكران.

ئەمڕۆ دادگای تەمیز بڕیارێکی کۆمسیۆنی هەڵوەشاندەوە کە کۆمسیۆن داوای کردبوو ئەنجامی هەڵبژاردن بە دەنگی دوو لەسەر سێی کۆمسیاران پەسەند بکرێ، بەڵام دادگا بڕیاری دا بە دەنگی 50+1 واتە زۆرینەی رەها ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند بکرێت.

ئەمڕۆ دادگای تەمیز بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیارانی ھەڵوەشاندەوە بۆ پەسندكردنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن، كە بە پێی ئەو بڕیارە دەبوایە دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران دەنگ لەسەر پەسندكردنی ئەنجامەكان بدەن، بەڵام دوای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە ئێستا بە 50+1 واتە زۆرینەی رەها ئەنجامەكان پەسند دەكرێت.

ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە 29ی ئەیلوول وەك كۆمسیۆن كۆمەڵێك بڕیارمان دەركرد كە لە 6 خاڵ پێكھاتبوو، تایبەت بوو بە ڕۆژی ھەڵبژاردن، لە لایەن قەوارەیەكەوە تانە لەو بڕیارە درا، لە 6 خاڵەكەی كۆمسیۆن 5 خاڵ پەسندكراوە و ئەو خاڵە ڕەت كرایەوە كە تێیدا ھاتبوو ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن بە دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران پەسند بكرێت". گوتیشی: ئەو بڕیارەی ئێمە ناكۆكە لەگەڵ بڕگەیەكی یاسای ھەڵبژاردن، بە پێی یاساكەش ناتواندرێ تانە لە بڕیارەكە بدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.