ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 2018/10/10، عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ ته‌ها عه‌بدولكه‌ریم به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پاررێزگای سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیركردنی چه‌ند باندێكی تاوانكارییو چه‌ند چالاكییه‌كانی هێزه‌كانی پۆلیسی راگه‌یاند.
عه‌مید ئاسۆ ته‌ها عه‌بدولكه‌ریم رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی توانیویانه باندێكی چوار كه‌سی ده‌ستگیربكه‌ن كه به‌ناوی هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه‌و بهجلو به‌رگی سه‌ربازییه‌وه به‌بیانوی پشكنین‌و گه‌ران به‌دوای ماده‌ی هۆشبه‌ردا چونه‌ته سه‌ر چه‌ند ماڵێك‌و بڕی 15 هه‌زار دۆلاریان له‌سێ ماڵ دزیوه.
پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه زانیاری ورد له‌سه‌ر ئه‌و بانده كۆكرایه‌وه‌و خرانه ژێر چاودێرییه‌وه، توانرا ده‌ستگیر بكرێن كه سه‌رجه‌میان كوردن‌و دانیشتوی شاری سلێمانین.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و چالاكییه‌شدا به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌سخۆشی لهمهفرهزهكانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان كرد.
هه‌ر له‌میانه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا عه‌مید ئاسۆ وتی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه باندێكی تر ده‌ستگیركراوه كه به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن‌و له‌شاره‌كانی تكریت‌و واستی ناوهراستو باشوری عێراق خه‌ریكی كاری تاوانكارییو رێگرییو هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان بون، وه ئوتومبێلی ژماره سلێمانیان پێبووه‌و له‌و شارانه بۆ كاره تاوانكارییهكانایان به‌كاریانهێناوه، پۆلیسی ئه‌و شارانه نه‌یانتوانیوه بیاندۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیریان بكه‌ن، به‌خۆشحاڵییه‌وه دوێنێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانییه‌وه توانیان ئه‌و بانده بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیریان بكه‌ن كه پێكهاتون له دو تۆمه‌تباری به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب.
عه‌مید ئاسۆ رونیكرده‌وه كه پۆلیسی تكریت داوای هاوكاریی له‌پۆلیسی سلێمانی كردووه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆیان نه‌یانتوانیوه ده‌ستگیریان بكه‌ن.
هه‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پاررێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئوتومبیلێك له‌پارێزگای دیاله دزراوه‌و هێنرابووه سنوری پارێزگای سلێمانی، خۆشبه‌ختانه دوێنێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه توانرا ئه‌و ئوتومبیله بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگیرێت. هه‌روه‌ها شۆفێره‌كه‌شی ده‌ستگیركراوه كه چه‌كێكی له‌جۆری ده‌مانچه پێبوه‌و ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه.
عه‌مید ئاسۆ ته‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هیچ كه‌سێك ناتوانێت له‌شاره‌كانی تر تاوان ئهنجامبداتو بێته سنوری پارێزگای سلێمانی‌و خۆی بشارێته، هێزه‌كانمان به‌رده‌وام دهستو چاو كراوه‌ن بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و جۆره كه‌سانه.
هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌رو كه له‌ماوه‌ی 9 رۆژی رابردودا هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی توانیویانه ده‌ستبه‌سه‌ر 39 پارچه چه‌كدا بگرن كه كاری ئاژاوه گێریان پێكردووه‌و خاوه‌نه‌كانیان ده‌ستگیركراون.
هه‌ر كه‌سێكیش سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه ته‌قه ده‌كه‌ن، ده‌توانێت سكاڵا تۆمار بكات‌و ئێمه‌ش به‌ده‌م سكاڵاكهیهوه دهچینو رێوشوێنی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ده‌ستگیركردنی كه‌سانی له‌یاسا ده‌رچو.
عه‌مید ئاسۆ ته‌ها راشیگه‌یاند، شه‌وی رابردو به‌هۆی شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵێوه له‌ناحیه‌ی سیته‌ك هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی (س، ا، م) ته‌مه‌ن 30 ساڵ به‌چه‌قۆ كوژرا.
پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس‌و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان كه‌شف‌و هێلكاریی بۆ شوێنی روداوه‌كه كرا‌و دوای ته‌نها یه‌ك كاتژمێر توانرا تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (د، ا) ده‌ستگیربكرێت‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ تۆمه‌تبارێكی تر به‌ناوی (ه، ر) كه هاوسه‌ری تۆمه‌تباره‌كه‌یه ده‌ركرا.
له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سیته‌كه‌وه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.