Erbil 2°C ھەینی 31 کانوونی دووەم 03:17

به‌م شێوه‌یه‌ چاره‌سه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌ماوه‌ی ئۆتۆمبێله‌که‌ت بکه‌

گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌ماوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان ئه‌مانه‌ن
کوردستان TV
100%

زۆركات ده‌بینین له‌وه‌رزی هاویندا ئۆتۆمبێله‌كان حه‌ماوه‌یان به‌رزده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا له‌شۆفێران ده‌كات نه‌توانن به‌رده‌وام بن له‌لێخووڕینی ئۆتۆمبێله‌كانیان.

گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌ماوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان ئه‌مانه‌ن:

١.كه‌مبوونی ئاوی ناو ڕادێته‌ر یاخود خه‌زانی لاوه‌كی.

٢.بوونی لیك له‌ده‌به‌ی خه‌زانی لاوه‌كی، یاخود له‌جۆینته‌كانی بۆریه‌كان كه‌ ڕادێته‌ر به‌مه‌كینه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌.

٣.وه‌ستانی واته‌رپه‌مپ كه‌ ڕاسته‌وخۆ حه‌ماوه‌ی ئۆتۆمبێل به‌رزده‌كاته‌وه‌.

٤.بوونی كون له‌رادێته‌ردا یاخوود گیرانی رادێته‌ر.

٥.تێكچوونی وه‌لفی حه‌ماوه‌ كه‌ له‌پله‌ی گه‌رمی دیاریكراوی خۆیدا ئاڵوگۆڕی ئاو ناكات.
چه‌ند تێبینییه‌ك:

١.پێویستتیه‌ هه‌موو ساڵێك رادێته‌ر flushing بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی توشی گیران نه‌بێت.

٢. پێویسته‌ هه‌موو ٨ ساڵ جارێك ڕادێته‌ر به‌ته‌واوه‌تی بگۆڕێت.

٣.سه‌ری قه‌باغی ڕادێته‌ر پێویسته‌ هه‌موو دوو ساڵ جارێك بگۆڕێت.

سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm Sulaimaniyah

شوان عه‌زیز

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.