Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:38

سووده‌کانی بابه‌ردان (غازات ده‌رکردن) له‌ ڕووی ته‌ندروستییه‌وه‌ بزانه‌

بۆنكردنی بابه‌ردان ته‌مه‌ن درێژده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

باده‌ركردن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا وه‌ك عه‌یبه‌یه‌ك سه‌یر ده‌كرێت و شه‌رمه‌ مرۆڤ لای كۆمه‌ڵ و كه‌سانی چوارده‌وری بابه‌ربدات چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بكات به‌ چاوێكی تره‌وه‌ سه‌یر ده‌كرێت و له‌ پله‌ و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌م ده‌كرێته‌وه‌.

به‌ڵام له‌ ڕووه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌یه‌وه‌ بابه‌ردان سوودێكی ئێجگار گه‌وره‌ی هه‌یه‌و به‌ هۆیه‌وه‌ مرۆڤ ئاسووده‌ ده‌بێت.

پزیشكان سووده‌كانی بابه‌ردان له‌ 9 سوودی سه‌ره‌كیدا چڕ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش سووده‌كانن:

  1. به‌سووده‌ بۆكه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌ڵاوسانی زگ به‌تایبه‌تی دوای نان خواردن.
  2.  گێرانه‌وه‌ی غازات ده‌ركردن یان ( تڕكردن ) ده‌بێته‌ هـــۆی تـووش بــوونت به‌قــۆڵۆن.
  3. هه‌بوونی بۆنێكی سه‌رنجراكێش له‌كاتی بابه‌ردانه‌كه‌ واتا ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌تۆكێشه‌یه‌كى ته‌ندروستیت هه‌یه‌.
  4. له‌وانه‌یه‌ توپێت زۆر پێكه‌نیناوی بێت به‌ڵام بۆنكردنی بابه‌ردان ته‌مه‌نت درێژده‌كات.
  5. ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ڕێجیم بكه‌یت له‌خـواردنه‌كان بۆنمونه‌ ئه‌گه‌رگۆشتی زۆری سور بخۆیت ئـه‌وا تـڕه‌كانت بۆنیان زۆر قـوڵ و تیژ و ناخـۆش ده‌بن.
  6. تـڕكرن یارمه‌تی ئاشكراكردنی به‌كتریـاكانی ناو ڕیخۆڵه‌كان ده‌دات.
  7.  تڕكردن گه‌وره‌ترین و خــــــۆشترین هه‌ستی حه‌سانه‌وه‌ت پـێَ ده‌دات.
  8. تڕكردن له‌و ئازار و پێچوو ژانه‌ی به‌زگتا دێ به‌هۆی دواخستنی تڕه‌كه‌وه‌ به‌كردنی ڕزگارت ده‌كات.
  9. بابه‌ردان له‌سه‌غڵه‌تی و قه‌له‌قی و نائارامی ناو زگ ده‌ربازت ده‌كات.

سه‌رچاوه‌: ته‌ندروستی پزیشكی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.