Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:07

یه‌کێتی ده‌نگۆی رێگریگردن له‌ کۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ هه‌ولێر ره‌تده‌کاته‌وه‌

هه‌واڵێكی بێ بنه‌ما و هه‌ڵبه‌ستراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی  یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌نگۆی رێگریگردن له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی بۆ  شاری هه‌ولێر ره‌تده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌ ..

له‌ دوێنیه‌وه‌، له‌ كۆمه‌ڵێك ماڵپه‌رو په‌یچی سوشیالمیدیای  ئاراسته‌كراو، كه‌ پیشه‌یان شێواندنی ڕاستیه‌كان‌و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكه‌، هه‌واڵێكی بێ بنه‌ما و هه‌ڵبه‌ستراو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ گوایه‌ دوێنێ هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رێگای پێنه‌دراوه‌ بچێته‌ شاری هه‌ولێر.

 سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستیان نیيه‌‌و دروستكراون‌و به‌ مه‌رامی تێكدانی ئارامی كوردستان‌و  دڵه‌راوكێی لای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌و دڵنیاین خه‌ڵكی كوردستان بڕوا به‌و جۆره‌ پروپاگه‌ندانه‌ ناكه‌ن، كه‌ سه‌رچاوه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌یان هیچ متمانه‌یه‌كیان نییه‌.

 

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی

یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان

9/10/2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.