ڕائيدی مافپەروەر عهلی جەمال قدووری بهڕێوهبهری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدهگهێنێت ، ئێوارەی ڕۆژى سێ شەمە لەنێوان ناحییەی زنانە - دووز خورماتوو ،
چوارچەکداربەئۆتۆمبێل ڕێگەلەئۆتۆمبێلێک دەگرن کەچوار مامۆستا بوون وەکوو لیژنەی مووچەی هەرێم مووچەی پێنج قوتابخانه و باخچەیەکی ساوایانی قوتابخانه کوردێکانی دووز خورماتوویان پێ بووە و لەزنانەوە بۆ دووز خورماتوو ڕۆشتوون .
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێت ، ئەو چوارچەکدارە بەچەک هێڕشیان کردۆتەسەریان و سەرجەم پارەکەیان ڕفاندووەو هەڵاتوون لەئێستادا پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە گەڕان بەدوای ناسنامەی تاوانباران دەستی پێکردووە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.