كچێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵ له‌كاتی سه‌فه‌ركردندا له‌ماڵی خاڵیان له حاجیاوا به‌هۆی ڕوداوێكی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 3:05 خوله‌كی ئێواره‌ی دوێنێ له‌حاجیاوا گه‌ڕه‌كی كوردستان، خێزانێك له‌كاتی سه‌فه‌ركردنیان بۆماڵی خاڵیان منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵ له‌ڕه‌گه‌زی مێ به‌ناوی (هـ . ئ) له‌كاتی سه‌فه‌ردا به‌هۆی ئۆتۆمبیلی باوكیه‌وه شێلدراوه و به هۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.
پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و له‌و كاته‌شدا باوكی ده‌ست به‌سه‌ر بووه به‌بڕیاری دادوه‌ر به كه‌فاله‌تی دوو ملیۆن دینار ئازادكراوه.
ده‌شڵێت: له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.