Erbil 8°C پێنجشەممە 30 کانوونی دووەم 22:01

چوار چه‌کدار مووچه‌ی پێنج قوتابخانه‌ی مامۆستایانیان ده‌ڕفێنن

له‌نێوان ناحییه‌ی زنانه‌ و دووز خورماتوو
کوردستان TV
#7
100%

له‌نێوان ناحییه‌ی زنانه‌ و دووز خورماتوو چوار چه‌كدار مووچه‌ی پێنج قوتابخانه‌ ده‌ڕفێنن.

تارق ئەحمەد بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە خورماتوو رایگه‌یاندووه‌ کە دوای ئەوەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە، 9ی تشرینی یەکەمی 2018) پارەی موچەی مامۆستایانیان لە ناحیەی زنانە، سەربە قەزای کفری، بەسەر مامۆستایانی بەشی خوێندنی کوردی قەزای خورماتوودا دابەشکردووە.

لەکاتی گەڕانەوەی مامۆستاکان لەنێوان گوندی (لەک و نەوجول)، لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە رێگە لە نوێنەری پێنج قوتابخانەی کوردی خورماتوو گیرا کە مووچەی مامۆستایانیان پێی بووەو موچەکانیان لەمامۆستاکان دزیوە.

مامۆستا تاریق، موچەی مامۆستاکان 65 ملیۆن دینارە و موچەی ژمارەیەک مامۆستا بووە کە لەلایەن بەڕێوبەرانی قۆتابخانەکانەوە وەرگیرابوو بەمەبەستی ئەوەی بیگەننە دەست مامۆستاکان لە خورماتوو.

لەدوای 16ى ئۆکتوبەر و داگیرکردنی شارۆچکەی خورماتوو لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە، مانگەنە مووچەی ئەو مامۆستایانەی کە سەر بەهەرێمی کوردستانە لەناوچەی زنانەی سەر بەگەرمیان دابەش دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.