گۆرانیبێژی كورد " دینا " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتییه له گۆرانییه‌ك به شێوه‌زاری كرمانجی و له ژێر ناوی " تێنا گهههم " بڵاوكرده‌وه .
تێكستی گۆرانییه‌كه له لایه‌ن " ئاكام ئاكره‌یی " نووسراوه و " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " یش ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه داناوه ، كاری وێنه‌گرتنی گۆرانییه‌كه له سه‌یرانگای وه‌رتێ ئه‌نجامدراوه و ده‌رهێنه‌ری ناسراو " محه‌مه‌د جه‌میل " كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه ئه‌نجامداوه .
ته‌نیا یه‌ك ساڵ ده‌بێت " دینا " ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه ، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومێكی گۆرانییه ، هه‌موو كاره هونه‌رییه‌كانی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " ه وه ئه‌نجامدراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.