لە دوای مردن و ماڵئاویی كردنی كەسایەتیە دیار و بەرچاوەكان ، كه‌لوپه‌لو ئه‌و شتانه‌ی له دوای خۆیان جێی ده‌هێلن نرخ و بەهای خۆی دەبێت و بە پارەیەكی زۆر دەفرۆشرێتەوە ، كه‌لوپه‌له‌كانیش كریاری باشیان ده‌بێت بۆ ئەوەی لە موزەخانەی خۆیاندا نمایشی بكەن .
كاربه‌ده‌ستانی ولایه‌تی " لۆس ئه‌نجه‌لۆس " هه‌ر له ئێستادا خۆیان ئاماده‌كردووه و بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبیلەكەی خاتوونی كۆچكردوو (مالین مۆنرۆ) بانگه‌وازیان كردوە ، كە بە نیازن لە مانگی ئایندە لە فرۆشتنێكی ئاشكرا بە پارەیەكی زۆر بیفرۆشرن ، جۆرەی ئۆتۆمبیلەكە فۆردە و مۆدیلی 1956.
ناوی تەواوی مالین مۆنرۆ ( نۆرما جین مورتنسن ) ە و لە ساڵی 1926 لە ولایەتی لۆس ئەنجەلوس له ئەمریكا لە دایك بوە و ساڵی 1962 لە تەمەنی (36) ساڵی كۆچی دوایی كردوە ، قسەو باسێكی زۆر لەسەر كۆچی دوایی ئەو خانمە هونەرمەندە هەیە و تا ئێستا ڕوون نەبۆتەوە بە چ شێوە و هۆكارێك مردوە و دنیای جێهێشتوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.