میوزیكژه‌نی ناسراوی كورد " باسل سه‌باح " سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنان و ئاماده‌كردنی نوێترین كاری هونه‌ری خۆیه‌تی كه ئێستا له قۆناغی كۆتایی دایه .
باسل كە ئێستا نیشتەجێی وڵاتی ئەڵمانیایە له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی " هه‌ولێر " ئاشكرایده‌كات نوێترین كاری هونەری بریتییە لە ئامادەكردنی گۆرانییەك بۆ هونەرمەندی ناوداری لوبنانی " رەبیع بارود " ، ناوی گۆرانییه‌كه " تمایل " ه كه " باسل " خۆی كاری دابه‌شكردنی بۆ ئه‌نجامداوه ، وتیشی رەبیع خۆشەویستییەكی زۆری بۆ هەرێمی كوردستان هەیە، ئارەزووی ئەوەی هەیە كە كۆنسێرتێك لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدات ئەگەر هاتوو ئاسانكاری بۆ كرا .
تێكستی گۆرانی تمایل له لایه‌ن " به‌شار مه‌قده‌سی " نووسراوه و له شاری به‌رلین له ستۆدیۆی ئه‌ڤین كاری تۆماركردن بۆ گۆرانییه‌كه كراوه ، هه‌روه‌ها ژمارەیەك موزیكژەنی ناوداری توركیش بەشداریان لەم كارە كردووە لەوانە كەمال، ئیردین و ئیتاج هەروەها بەشێك لە دابەشكردنی كەمانەكەیش لەلایەن موزیكژەن هیلال مەتی كراوە .
باسل سەباح، موزیكژەنێكی ناوداری كوردە، ستۆدیۆیەكی پرۆفیشناڵی لە شاری بەرلینی ئەڵمانیاهەیە، تاوەكو ئێستا چەندین گۆرانیبێژی ناوداری جیهانی لەوێ بەرهەماکانیان تۆمار كردووە .
جێی باسه " رەبیع بارود " یەكەم جارە لەگەڵ موزیكژەنێكی كورد کار دەكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.