له ئۆپه‌راسیۆنێكى سه‌ركه‌وتوودا تۆڕێكى گه‌وره‌ى سه‌رچاوه‌ى دارایى داعش ده‌ستگیر كران.
به‌ڕێوه‌به‌راتى گشتى دژه تیرۆرى كوردستان سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یندراوێكدا، ئاشكراى كرد، كه به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى دژ به رێكخراوى تیرۆریستیى "داعش"، دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى به‌ڕێز دادوه‌ر، له ئۆپه‌راسیۆنێكى سه‌ركه‌وتوودا، له رێكه‌وتى 6-10-2018، توانى تۆڕێكى گه‌وره‌ى سه‌ره‌كى سه‌رچاوه‌ى دارایى رێكخراوى تیرۆریستیى "داعش" ده‌ستگیر بكات كه له عێراق و سووریا كاریان ده‌كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى دژه تیرۆر، دڵنیایى ده‌داته هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان، كه تیرۆریستان هه‌رگیز ناتوانن ئارامى و سه‌قامگیرى هه‌رێمى كوردستان بشێوێنن و هه‌موو جموجوڵێكى تیرۆریستان و ئه‌وانه‌یش كه هاوكاریان ده‌كه‌ن له‌ژێر چاودێرى ورد دایه و به‌پێى یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.