هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی کورکووک داوا لە دانیشتوانی ئەو شارەو دەکات لە یادی 16ی ئۆکتۆبەردا مانگرتن ڕابگەیەنن و دوکان و بازاڕەکان دابخەن، و داواش دەکەن کۆتایی بەو دۆخە ئەمنیە بهێنن کە لە شارەکەدایە.
لە گردبوونەوەیەكدا ئەمڕۆ سێشىهممه ھاوپەیمانی كۆمەڵایەتی ھاووڵاتیانی كەركووك بەیاننامەیەكیان دژی دەسەڵاتی سەربازی كەركووك خوێندەوە و داوایان كرد كۆتایی بە دەسەڵاتی سەربازی لە شارەكە بھێندرێ و ھەیبەت بۆ كەركووك بگەڕێندرێتەوە.
له به‌یاننامه‌كه‌دا وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ژێر ناوی سه‌پاندنی یاسادا هێرشێكی به‌ربڵاویان كرده سه‌ر شاری كه‌ركووك و ده‌ستیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا گرت.
لە راگەیەنراوەکەدا داوا لە دانیشتوانی شارەکە دەکرێت لە یادی ئەو ڕووداوەدا مانگرتن ڕابگەیەنن و بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاژمێر دوکانن و بازارەکان دابخەن.
هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی کەرکووک داوادەکات دیاردەی سەربازی لە کەرکوک کۆتایی پێبهێنرێت و هەیبەت بۆ دامەزراوەکان بگەڕێنرێتەوە و ئەو خالە گومرگیانە لاببرێن کە پارە لە خەڵک وەردەگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.